ئه‌یلوول 11, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • خولی دووھەمی ھەڵبژاردنی مەجلیسی یانزەھەمی ئێران دەستی پێکرد

خولی دووھەمی ھەڵبژاردنی یانزەھەمین مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ دیاری کردنی ١٠ کورسی لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی دەستی پێکرد.

ئەم خولەی ھەڵبژاردن لە سێ ھەزارو ١٠٠ بنکەو دە مەڵبەندی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت و نزیکەی سەد ھەزار کەسیش لەگەڵ بنکەی ھەڵبژاردن دا ھاوکاریی دەکەن.

لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ تەواوی بەشدارن ھەر لە بەرپرسانی سندوقەکانەوە بگرە ھەتا چاودێرو نوێنەرانی پاڵێوراوان و فەرمانداو شورای نیگەھبان و ھەروەھا دەنگدەران پێویستەو دەبێ بە دەستەوانەو دەمامکەوە لە بنکەکانی دەنگداندا ئامادە بن.

لە ٢٩٠ کورسیی مەجلیس، چارەنووسی ١٧٩ کورسی لە ھەڵبژاردنەکەی ڕەشەمەی پار بە دەنگی خەڵک ڕوون بووەوەو ١١ مەڵبەندی ھەڵبژاردنیش کەوتنە خولی دووھەم کە ئەمڕۆ ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت.

 

سەرپەیڤ