ئه‌یلوول 22, 2020 11:39 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ئەمریکا قەت گەڕانەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکان بە چاو نابینێت

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانی بە ناکاریگەر زانی و جەختی کرد: واشێنگتۆن قەت گەڕانەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکان بە چاو نابینێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، شەوی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی ئێران لە توییتێردا نووسی: بڕیاری ئەمریکا بۆ داسەپاندنی بایکۆتی دژی ئێران لە کردەوەدا ھیچ کاریگەرییەکی نابێت و بەس دەربڕی دۆش دامان و ھیوابڕاویی کۆشکی سپییە.

«تەخت ڕەوانچی» وتیشی: ئەمریکا قەت گەڕانەوەی واشێنگتۆن قەت  گەڕانەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکان بە چاو نابینێت، چونکو ئەوانە بە گوێرەی مافی نێونەتەوەیی ئیدی ھەر بوونیشیان نییە.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی کردارەکانی دوژمنکارانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٧ دامەزراوەو کەسایەتیی پەیوەست بە ئێرانی بایکۆت کرد.

سەرپەیڤ