ڕۆحانی : وەھم و ھەڵسەنگاندنە ھەڵەکانی سەددام ئەمڕۆ خەریکە لە لایەن ئەمریکاوە دووپات دەبێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕی ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی تاران، وەھم و ھەڵسەنگاندنە ھەڵەکانی دەستەڵاتدارانی کۆشکی سپیی لە وێنەی ھەر ئەو ھەنگاوانەی سەددام زانی کە بووە ھۆی تیاچوونی.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وەھم و ھەڵسەنگاندنی ھەڵەی یە ھۆکاری سەرەکیی ھێرشی ڕژێمی سەددام بۆ سەر ئێران زانی و پێی داگرت: سەددام بەو وەھم و ھەڵسەنگاندنە ھەڵانە ڕیسوا کراو خۆی لەنێو بردو تاک بە تاک داکۆکیکارە ناوچەیییەکانیشی ھاتن و پەژیوانییان دەربڕی.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆش ڕێک ھەر ئەو وەھمانە لە لایەن دەستەڵاتدارانی کۆشکی سپییەوە خەریکە دووپات دەبێتەوە، وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو بە وەھمی ھاوچەشن و ھەڵسەنگاندنی ھەڵە شەڕێکی ئابووریی ھەمەلایەنەی دەست پێ کردووە کە دەرەنجامەکەی بە تەواوی ڕوونە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێرای ئاماژە کردن بە ھەرەس ھێنانی ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشت و ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی تاران ، پێی داگرت: ئەمڕۆکە پۆرتی ئەمریکا و ئەو سامەی کە پێی وا بوو لە دنیادا ھەیەتی، تێکشکاوە.
ڕۆحانی بەدەربڕینی ئەمەی کە گەلی ئێران بە ڕاوەستان و خۆڕاگرتنی لە ماوەی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز لە ڕووی سەربازی و بەرگرییەوە سەرکەوتنێکی گەورەی لە مێژوودا تۆمار کرد، وتیشی: ئەمڕۆش ھەر گەلی ئێران سەرکەو.تنێکی گەورەی سیاسی، مافەوانی و دیپلۆماسی بەدەست ھێناوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، باوەڕو بەرخۆدانی خەڵکی بە ھۆکاری سەرکەوتنی دوێنێ و ئەمڕۆی گەلی ئێران زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت دەستپێکەری شەڕ نەبووەو خەڵکی ئێران لەم شەڕە ئابوورییەش دا لە سای خۆڕاگرییان سەرکەوتوو دەبن.