پەیامی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و خۆبەختکاران
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و خۆبەختکاران، پێی داگرت: تێپەڕینی زەمەن نەیتوانیوەو ھەرگیزیش ناتوانێ یادی ڕێزمەندی شەھیدانی خۆشەویست لە لای گەلی ئێران بسڕێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و خۆبەختکاران، فەرمووی: ئەم تابلۆ پرشنگدارە بەردەوام بە ناوی شەھادەت و یادی شەھیدانەوە بە ڕازاوەیی دەمێنێتەوە.
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: پاشەکەوتی مێژووی بەردەوام بە تۆرەمەکانی ئێمە ھیواو بوێری و ئازایەتی دەبەخشێت ھەتا ھەنگاوەکانیان بەرەو ئامانجە بەرزەکان پتەوتر ھەڵگرن و ترسیان لە دوژمنایەتیی شەیتانە خەنناسەکانی دنیا نەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی پێشی داگرت: بەرەی دادگەری و حەق بەم توانایی و خۆڕێکخستنە ئیلاھییە بە سەرکەوتنی گەورە دەگات.