جەختی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە سەر ناردرانی کاروانی یارمەتی بۆ جەماوەری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387190-جەختی_نوێنەرانی_مەجلیسی_ئێران_لە_سەر_ناردرانی_کاروانی_یارمەتی_بۆ_جەماوەری_یەمەن
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەر ناردرانی کارو.انی یارمەتی بۆ جەماوەری چەوساوەی یەمەن جەختیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 14:12 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە سەر ناردرانی کاروانی یارمەتی بۆ جەماوەری یەمەن

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەر ناردرانی کارو.انی یارمەتی بۆ جەماوەری چەوساوەی یەمەن جەختیان کرد.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە جەماوەری چەوساوەی یەمەن لە ھەل و مەرجێکی سەخت و دژواردان، ڕایانگەیاند: کەم بوونی خۆرام، داوودەرمان، سووتەمەنی، کەرەستەی پاکپارێزی و پزیشکیی تایبەتی نەخۆشییەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ و تاوانکارییەکانی ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەزایونی و ئەمریکییەکانی، گیانی ھەزاران کەس لە ژن و پیاوو بە تایبەت منداڵانی یەمەنیی خستووەتە مەترسییەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری ئەوەی کە گیرۆدەی قورستربن بایکۆتەکانی ئەمریکایە، بەڵام پێشەنگی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەخەڵکی یەمەنەو داوا لە تەواوی وڵاتانی جیھان بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەکات کە بەم ھەنگاوە مرۆڤدۆستانەیەوە پەیوەست ببن.