تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ھەنگاوەکانی ترەمپ جھانی دژی ئەمریکا یەکانگیر کردووە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران، جھانی دژی ئەو وڵاتە یەکانگیر کردووە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە دژایەتیی وڵاتانی ئەوروپی لەگەڵ ئەمریکا لە پرسێکی وەک بەرجام دا زیاتر لەوەی کە باسی داکۆکی لە ئێران بێت، باسی خۆیانە، وتی: دژایەتیی ١٣ وڵات لەگەڵ ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشت ، بووەتە ھۆی تەریک کەوتنەوەی زیاتری واشێنگتۆن لە ئاستی نێونەتەوەیی دا.

«سەعید خەتیب زادە» وێڕای ئاماژە کردن بە پێداگرتنی ئەمریکا لە سەر ڕاپەڕاندنی بایکۆتە ھەڵوەشاوەکان دژی ئێران لە دۆش داماویی ئەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێ، وتیشی: ئەمریکا«نا»یەکی گەورەی بەڕوودا درایەوەو لە ئێستاش دا زیاتر لە جاران گۆشەگیر بووە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بۆ ئێران ھیچ جیاوازییەکی نییە کە کێ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێت، وتیشی: سەرباری ئەوەی کە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکا بۆ زۆرێک لە وڵاتان گرینگەو کاریگەریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی تیادا دەبینن، بەڵام ئێران لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە سیاسەتی نێوخۆو دەرەوەی ناکەوێتەژێر کاریگەریی ھاتن و ڕۆییشتنی دانیشتووانی کۆشکی سپییەوە.

سەرپەیڤ