ڕۆحانی: ئێران ماوەی ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی خۆی نادات
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ماوەی ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی خۆمان نادەین، وتی: ئەم بابەتە جێگای قەبووڵ نییەو ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێشمان ڕاگەیاندووە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای ئاماژە کردن بە وتووێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان وتی: لەو وتووێژانەدا لە سەر پارێزرانی سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجان جەخت کرا، بەڵام ئێران لەو باوەڕەش دایە کە ھیچ کێشەیەک لە ڕێگای پێکدادان و شەڕەوە چارەسەر نابێت و دەبێ بەدووی ڕێگاگەلێکی دیکەدا بگڕێن و تارانیش لەم بوارەدا پشتگری دەکات و ئامادەیە.
ڕۆحانی وتیشی: ئێران ماوەی ئەوە نادات کۆمەڵێک بە ھێندێک پەڵپ و بیانوو ، ئەو تیرۆریستانەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانێکی دوورو درێژ لە سووریادا لەگەڵیاندا بەشەڕ ھاتووە، لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە نزیک کەنەوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا لە بارەی پەرەسەندنی شەڕەکەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان بۆ شەڕێکی قورسی ناوچەیی وشداریی داو وتیشی: ئەوانەی وا بەدووی پەرە پێ دانی پێکدادانەکانن، با بزانن کە بەردەوام کردنی بە قازانجی ھیچ وڵاتێک نییەو دەبێ لە ڕێگای سیاسییەوە کۆتایی پێ بێنن.