تێکشکاندنی ئامانجە زەوینیەکان لە لایەن سیخۆ 24 کان لە مەشقی سەربازیی لە ئێران
فڕۆکە ستاتژیکیەکانی سیخۆ 24 لە مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " لە ناوەندی ئێران ، ئامانجەکانی دوژمنی گریمانەییان تێکشکاند .
قۆناغی سەرەکیی و فازی ئوپەراسیۆنی مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە ناوی یا سادقی ئالی موحەمەد لە ئیسفەهانی ناوەندی ئێران دەسپێبوو .
بە وەی ئەمیری سەرتیپ فەرهاد گودەرزی وتەبێژی نۆهەمین مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی " فیداییانی حەریمی ویلایەت " لەم قۆناغەدا جیا لە هەڵمەتی سەرکەوتوانەی فڕۆکە جەنگیەکانی سیخۆ 24 ، فڕۆکەکانی ئێف 14 و میگی 29 ش بە ئەنجامدانی هەڵمەتی جەنگی ئاسمانیی ، هەلومەرجی شەڕیان لە مەیدانی ڕاستەقینەدا سەرکەوتوانە ئەنجامدا .
بەر لەوەش فڕۆکە جەنگیەکاین ئێف 5 و ساعیقە ، ئامانجی گرنگی دوژمنی گریمانەییان بە ڕۆکێای ئێرانی تێکشکاند .