تشرینی دووه‌م 04, 2020 13:39 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: بەرپرسی ڕاستەوخۆی تەواوی دڕندەکارییەکانی داعش لایەنگرەکانیانن

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھێرشی تیرۆریستیی سەر زانکۆی کابۆلی ئیدانەکرد.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا بە ھەشتاگی « سەرەخۆشی کردن لە ئەفغانستان» نووسی: بەرپرسی ڕاستەوخۆی تەواوی دڕندەکارییەکانی داعش، دامەزرێنەرە مرۆڤکوژە ئەمریکی و زایونییەکانیان، بارەبووکارانیان لە ناوچەکەو لایەنگرەکانیانن.

قاڵیباف وتیشی: ھەر ھەنگاوێک کە لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھەرکام لەم تاوانکارانە ھەڵگیرێت، لەڕاستی دا دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ھێمنایەتی و ئەھوەنی و ئاسودەیی و ئاشتی لە ناوچەکەدایە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاوانی تیرۆریستان دژی منداڵانی ئەفغانستان دڵی ھەموومانی ئێشاند دڵنیایی دەربڕی کە لاوانی بەخیرەت و خەباتکاری ئەفغانی سەرەنجام دامەزرێنەران، ھۆکاران، بەڕێوەبەران و لایەنگرانی تیرۆریزم و داگیرکاری لە ئەفغانستان بنەبڕ دەکەن.

لە ھێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر زانکۆی کابۆل ٢٢ کەس کوژران و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون، زۆربەی کوژراوان و بریندارانی ئەم ھێرشە خوێندکارن.

سەرپەیڤ