تشرینی دووه‌م 05, 2020 16:33 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەوڵەتی دواتری ئەمریکا لە بەرامبەر گەلی ئێراندا ملکەچ دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بۆ ئێران گرینگ نییە، وتیشی: بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی دواتری ئەمریکا لە بەرامبەر گەلی ئێراندا ملکەچ دەبێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی بەھرەوەرگرتن لە قۆناغی یەکەمی گەڵاڵەی نیشتیمانیی گواستنەوەی ئاوی کەنداوی فارس بۆ ناوچە شۆرەکاتییەکانی ئێران تیشکی خستە سەر ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئەمریکادا وتی: ئەمریکییەکان ھیچ ڕێگایەکیان نییە ئەوە نەبێ کە لە ھەمبەر یاسا، داب و نەریت و گوشارەکانی بیروڕای گشتی و پشوودرێژیی گەلی مەزنی ئێراندا بە چۆک دابێن و ملکەچ بن.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگ نییە دەوڵەتی ئەمریکا بە دەستی کێ و کامە حیزبەوە بێت، وتیشی: لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا جەماوەری ئێران ھەم بەرگەی کۆرۆنایان گرتووەو ھەم بەرنگاری بایکۆت و سەخڵەتییەکان بوونەتەوەو توانیویانە لە بەرامبەر ھەموو گوشارەکاندا خۆڕاگری بنوێنن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کەوتنە گەڕی پرۆژە نیشتیمانییەکانی لە وڵات دا بە بەڵگەونیشانەی گرینگی سەرکەوتنەکانی گەلی ئێران زانی و وتیشی: گەلی ئێران لە جوڵە ناکەوێ و لە ھەمبەر گوشارەکاندا بە چۆک دا نایەت و پشتی ناچەمێتەوە.

قۆناغی یەکەمی گەڵاڵەی شیرین کردنی ئاوو کەرتی یەکەمی گواستنەوەی ئاو لە کەنداوی فارسەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستی پێ کرا.

بە کەوتنە گەڕی ئەم گەڵاڵەیە، لە قۆناغی یەکەم دا، لە ڕۆژێکدا ٢٠٠ ھەزار مەتری شەش پاڵو ئاو بۆ خواردنەوەو کاری پیشەسازی لە پارێزگاکانی ھۆرمۆزگان و کرمان، لەخۆی خاوێن دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ