تشرینی دووه‌م 17, 2020 15:08 Asia/Tehran
  • دیداری فەرماندەرانی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران و سوپای عێراق

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق بە مەبەستی لێکدانەوەی بەستێنی ھاوکاری و یەک ھێزمەند کردنی دوو لایەنە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیداری ئەمیری سەرتیپ «عەزیر نەسیرزادە»  فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرلەشکر «شەھاب جاھید عەلی» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق کە ڕۆژی سێ شەممە لە تاران بەڕێوە چوو، ھەردووک لا وێڕای ئاماژە کردن بە بوونی بەستێنی ھاوکاریی ھاوبەش لە بواری ئۆپراسیۆن، تەکتیکی، چاک کردنەوەو ڕاگرتنی فڕندە بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەواندارەکان و ھەروەھا ڕاھێنانی ھێزی مرۆڤی لە سەر ھاریکاریی ھاوبەش پێیان داگرت.

ھاوکاری و یەک ھێزمەند کردن لە بواری ئۆپراسیۆن لە خەباتی دژی تیرۆریستە تەکفیرییەکان و ئەو ھێزانەی دیکەش کە ھەڕەشە لە ئاسایشتی ئێران و عێراق دەکەن، لەو تەوەرانەی دیکەی دیدلارو وتووێژەکانی نێوان سەرتیپ «عەزیر نەسیرزادە» و سەرلەشکر «شەھاب جاھید عەلی» بوو.

سەرلەشکر «شەھاب جاھید عەلی» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق ھاوڕێ لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە سەردانی تارانی کردووە.

سەرپەیڤ