تشرینی دووه‌م 24, 2020 20:35 Asia/Tehran
  • حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ئێران و قەتەر لە ئەسفەھان بەڕێوەچوو

حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و قەتەر لە شاری ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی وزە، لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی  لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی ئێران و قەتەر، «ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەو سەرۆکی ئێرانیی لێژنە ھاوبەشەکە، «غوڵامحسەین شافیعی» سەرۆکی ژووری بازرگانی و نوێنەرانی وەزازەتخانەکانی دەرەوە، ئابووری و دارایی، پیشەو کانزاو بازرگانی و ھەروەھا کۆمەڵێک نوێنەری سەر بە کەرتە تایبەتییەکانی ئێران بەشدار بوون.

لە شاندەکەی قەتەریش دا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی قەتەریی لێژنە ھاوبەشەکە،باڵوێزی قەتەر لە تاران، «شێخ خەلیفە بن جاسم ئالی سانی» سەرۆکی ژووری بازرگانیی قەتەرو کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کەرتی ئابووریی ئەم وڵاتە بەشدار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کۆبوونەوەکەی ئەسفەھان کە یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی نێوان وڵاتان دوای تەشەنای کۆرۆنا لە ئێرانە، بەڵگەیەکی ھاوکاری لە لایەن سەرۆکانی لێژنەی ھاوبەشی دوو وڵات واژۆ کرا.

سەرپەیڤ