ڕۆحانی: دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا سیاسەتە ھەڵەکانی ترەمپ ڕاست کاتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بڕێک ھەنگاوی تێکدەرانەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا وتی: دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا دەبێ سیاسەت و ھەنگاوەکانی دژی مافی مرۆڤ و تیرۆریستیی «دۆناڵد ترەمپ» بە ڕاشکاوی شەرمەزارو سیاسەتە ھەڵەکان ڕاست کاتەوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوتارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگریی ئێران لە شەڕی ئابووری، وتیشی: یەکێک لە ھێماکانی سەرکەوتنی گەلی ئێران و شکست ھێنانی لەسەداسەدی دوژمن لە شەڕی ئابووری، کۆتایی ھاتنی سەردەمی ترامپیزمە.
ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بە کۆتایی ھاتنی سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی ئێستای ئەمریکاو دڕندەکارییەکانی دژی گەلی ئێران وتی: ترەمپ دڕندانەترین تاوانی لە مێژوودا دژی دەوڵەتەکان و گەلانی سەربەخۆ لەوانە ئێران و فەلەستین ئەنجام دا.
سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا شکست ھێنانی ترەمپی لە لای کۆڕو کۆمەڵە جیھانیەکان، سەرچاوە مافەوانییەکان، پێوەرە ئاکارییەکان ، بیروڕای گشتی جیھان و ھەروەھا بیروڕای گشتیی گەلی ئەمریکا بە ھۆکارەکانی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا زانی و وتیشی: دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو ھەموو کردارانەی کە سیمای ئەمریکای خەوشاندووە، دەبێ کارگەلێکی گەورە بکات ھەتا بتوانێ ھەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو کاتەوە.