تشرینی دووه‌م 30, 2020 11:08 Asia/Tehran
  • بە درۆ خرانەوەی ھەرچەشنە دیدارێکی شەھید «فەخری زادە» لەگەڵ پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای بەدرۆ خستنەوەی ھەرچەشنە دیدارێکی شەھید «موحسین فەخری زادە» لەگەڵ کاربەدەستانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: پشکنین و دەستڕاگەییشتنی ئاژانس بەس لە چوارچێوەی بنەما مافەوانییە قەبووڵ کراوەکان مسۆگەر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەھرۆز کەمالوەندی» لە بارەی دەنگۆی ھێندێک لە میدیاو کەسایەتییەکان سەبارەت بە  دیدارووتوێژی شەھید «فەخری زادە» لەگەڵ کاربەدەستان و پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: شەھید«فەخری زادە» ھیچ جۆرە دیدارێکی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، پشکێنەران و یان کاربەدەستانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا نەبووەو ئەو بانگەشانەی ئەکرێن ھیچیان ڕاست نین.

ناوبراو ئاماژەشی کردە ڕەھەندەکانی ھەوڵی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی لە گۆڕەپانی جۆربەجۆرداو وتیشی: دوژمنان لە بواری دەستەڵاتی نەرم و سەخت دا لە ھەمبەر شۆڕشی ئیسلامی دا بەزیون و بەم کارە نامرۆڤانەو دڕندانەیان بە نیازی کردنە ئامانجی تەکنۆلۆژیا، زانست و ئاسایشتی ئێرانن.

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران جەختیشی کرد: زایونییەکان کاتێک بەم بڕوایە گەییشتن کە ڕێگای زانستیانەی گەشەو پێشکەوتنی ناڤۆکیی ئێرانیان بۆ ڕاناگیرێت، ھانایان بۆ کرداری سەخت ئامێرانەو تیرۆر برد.

 

سەرپەیڤ