تشرینی دووه‌م 30, 2020 16:18 Asia/Tehran
  • شەمخانی: دوژمن ماوەی بیست ساڵ بەدوای تیرۆر کردنی شەھید «فەخری زادە»وە بوو

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند: سیستێمە ھەواڵگرییەکانی وڵات بە تەفەڕنجەوە ھەگەری ڕوودان و شوێنی شیمانەیی تیرۆری ئەم زانا ھەڵکەوتەیەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانیان پێش بینی کرد بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەھیدی زانا «موحسین فەخری زادە» لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمن بیست ساڵی ڕەبەقە بە نیازی تیرۆر کردنی ئەم زانا ناڤۆکییەیە، وتیشی: لە بەر تێکچڕژانی دەنگ و باس و ھەواڵەکان بە داخەوە لەم دواییانەدا شێلگیریی پێویست ڕەچاو نەکراو ئەمجارەیان دوژمن بە ئامانجی خۆی گەییشت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە وێنەی «فەخری زادەکان» لە وڵات دا کەم نین وتیشی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ناتوانن بارستایی و توانایی زانستی و تەکنیکیی فەخری زادەکان لە لاوانی موسڵمان بستێنن.

 

سەرپەیڤ