کانونی یه‌که‌م 01, 2020 12:46 Asia/Tehran
  • لە پەیامێکدا بۆڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، «قاڵیباف» داوای سزا درانی فەرماندەرانی تیرۆری شەھید«فەخری زادە»ی کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەر مافی ڕەوای تاران بۆ پێ و شوێن گرتنی سزای لێبڕاوانەی فەرماندەرانی پیلانەتیرۆریستییەکەی شەھید کردنی زانای ھەڵکەوتەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی یەکێتیی نێونەتەوەیی و سکرتێرە گشتییەکانی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی و سەرۆکانی ھێندێک لە پەرلەمانەکان، تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای ھەڵکەوتەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی ئیدانە کرد.

ێقاڵیباف» جەختیشی لەوە کردەوە: تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» لە کاتێکدا ئەنجامی گرت کە ئەم زانا ھەڵکەوتەیەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانی بە گێڕانی ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاو، بەڕێوەبەرایەتیی گروپێکی زانستیی داگری زانایان و پسپۆڕانی ئێرانیی بۆ بەرھەمھێنانی یەکەم «کیت»ی خۆماڵیی پێزانین و ڤەکسینی کۆرۆنای بۆ شارومەندانی ئێرانی بە تایبەت ژنان و منداڵانی ئەم وڵاتەو ھەروەھا بەشداریی لە ھەوڵی نێونەتەوەیی بۆ کۆنترڵ کردنی ئەم نەخۆشییە کوشندەیەی بە ئەستۆ گرتبوو.

سەرپەیڤ