کانونی یه‌که‌م 04, 2020 20:49 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە یۆنێسکۆ: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران ھیچ جۆرە پاسایەک ھەڵناگرێت

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی فێرکاری و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان«یۆنێسکۆ» بێ دەنگە لێکردن و بێ ھەڵوێستی لە بەرامبەر تیرۆری زانای ھەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی بە پاساھەڵنەگر زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «ئەحمەد جەلالی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی فێرکاری و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان«یۆنێسکۆ» لە بەشێک لە وتاردانەکەی لە کۆبوونەوەی کارگێڕیی ئەم ڕێکخراوەیە وێڕای ئاماژە کردن بە تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە» زانای ھەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران وتیشی: تیرۆریستان پێنجەمین زانای ھەڵکەوتەی ئێرانییان تیرۆر کردو چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە یۆنێسکۆ ئەرکمەند بێت و ئەم ھەنگاوە قیزەونە ئیدانە بکات، ھەر چۆن لە بارەی ئاسایشتی ڕۆژنامەنووسان ئەرکی خۆی بە جێ ھێناو ھەستا بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک.

جەلالی وتیشی: لە وڵاتانی ڕوو لە گەشە ئەمە زانایانن کە دەبێ بە گوێرەی پێداویستیی خۆجێیی، داڕشتی زانستی بەدی بھێنن، کەچی بەداخەوە زۆرێک لە وڵاتان توشی دیاردەی ھەڵاتنی مێشکە ھەڵکەوتەکانن و لەوەش خراپتر ڕفاندنی ئەم مێشکانەیەوە لە ھەمووشی دڵتەزێنتر تیرۆری زاناکانە.

سەرپەیڤ