کانونی یه‌که‌م 06, 2020 17:06 Asia/Tehran
  • باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاغی چەک و مادەی ھۆشبەر لە باکووری رۆژاوای ئێران دەسگیرکرا

وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند ئەندامانی سەرەکیی باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاغکردنی چەک و تەقەمەنی و مادەی ھۆشبەری لە باکووری رۆژاوای ئێران دەسگیر کردووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لە ھەنگاوێکی بەرفراوانی ھەواڵگری و ھەڵمەتی ھێزی ئاسایشیی ئێران ، باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاغی چەک و مادەی ھۆشبەر کە لە لایەن دوو کەسی بیانی لە نێو ئێران بەڕێوەدەبرا ، لە دوو ھەڵمەتی زیرەکانەدا ناسرا و تێکشکێندرا . 

لەو ھەڵمەتەدا سەرکردەی نێوخۆی باندەکە لە گەڵ سێ کەس لە ئەندامانی سەرەکیی گیران و 250 کیلۆ ھیرۆئین دەستی بەسەرداگیرا . 

بە پێی لێکدانەوەکان لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا ، ھەماری گەورەی راگرتنی چەک و تەقەمەنی لە گوندە سنوریەکان ناسراوە و لە پشکنینی ئەنجامدراودا ، زیاتر لە 500 پارچە چەکی دەمانچە ، چەکی راو ، چەکی شەڕو بڕێکی بەرچاو تەقەمەنیی دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا . 

سەرپەیڤ