کانونی یه‌که‌م 07, 2020 12:50 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا لە تاران

خولی یەکەمی چاوپکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وسوریا لە تاران بەڕێوەچوو .

بەپێی راپورتی ئیرنا ، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە رۆژی رابردوو بۆ سەردانێکی فەرمی لە ئێران گەیشتە تاران ، ئەمڕۆ دوشەممە لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد . 

میقداد لە سەردانی تاران ھەروەھا لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران لە بارەی بەھێزکردنی پێوەندی دوو قۆڵی لە بواری جیاجیادا وتووێژ و لە بارەی پرسەکانی ناوچە و جیھان راوێژ دەکات . 

بەپێۆی راپۆرەکە ، فەیسەڵ میقدداد وەزیری دەرەوەی سوریا سبەی چاوی دەکەوێ بە دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و لە بارەی پرسی دوو قۆڵی و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتووێژ دەکات .

سەرپەیڤ