کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی وەک کارێکی ناپەسەند بناسێنن

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتەکان و کۆمەڵگای ئیسلامی دەبێ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی وەک کارێکی ناپەسەند بە کۆمەڵگای جیھانی بناسێنن.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە تاران پێی داگرت: ھەتا ڕژێمی تیرۆریستی و داگیرکەری قودس مابێت، ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەکەدا دانامەزرێت.

قاڵیباف یەکگرتنی نێوان ئوممەتی ئیسلامیی بە دەستەبەری سەرکەوتن لە بەرامبەر دوژمنان دا زانی و وتیشی: پشتبەستنی وڵاتانی ئیسلامی بە خەڵک و ئیسلام و خۆڕاگری لە ھەمبەر دوژمنان دەبێتە ڕەمزی سەرکەوتنیان.

سەرۆکی ھێزی یاسادانان وێڕای پیرۆز کردنی سەرکەوتنەکانی سووریا لە بەرامبەر تیرۆریستانی تەکفیری لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، وتیشی: لە پاڵ بەرخۆدانی دەوڵەت و گەلی سووریا لە شەڕی دژی دوژمنان، دیالۆگی سیاسیش لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە دەتوانێ ببێتە ھۆی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتی پاوەجێ لە سووریاو ناوچەکە.

قاڵیباف وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ڕۆڵی ھەڵکەوتەی شەھید «قاسم سولەیمانی» ف ەرماندەری لقی قودسی سپای پاسداران لە یارمەتی دانی کاریگەری پارێزرانی ئاسایشتی ناوچەکە، سووریای بە ھێڵی پێشەوەی بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی زانی و لە سەر ھەرچەشنە یارمەتیدانێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەوەرەی خۆڕاگری و دەوڵەت و نەتەوەی سووریا پێی داگرت.

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریاش وێڕای ستایش کردنی داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا لە بەرامبەر ھێزش و چەواشەکارییەکانی دوژمنان وتی: دەوڵەت و گەلی سووریا قەت ئەو یارمەتییە ماددی و مەعنەوییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لەبیر ناچێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای سەرەخۆشی ڕاگەیاندن و ئیدانەکردنی تیرۆری شەھید فەخری زادە زانای ھەڵکەوتەی بواری ناڤۆکیی و بەرەڤانیی ئێران وتیشی: تیرۆری سەرداری شەھید سولەیمانی و دکتێر فەخری زادە جارێکی تر بیچمی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایونی و ئەمریکای وەک داکۆکیکارانی تیرۆریزم ئاشکرا کرد.

سەرپەیڤ