کانونی یه‌که‌م 08, 2020 22:01 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ھاودەردیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بنەماڵەی شەھید فەخری زادە

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای سەردانی ماڵی شەھید «موحسین فەخری زادە» لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی دا دیداری کردو ئەوپەڕی ھاودەری و سەرەخۆشیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پێ ڕاگەیاندن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا «عەلی ئەکبەری ویلایەتی»  ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەھید «موحسین فەخری زادە»  جەختی کرد: ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامی تایبەت بە شەھید بوونی دکتۆر فەخری زادەدا لە سەر بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانەو سزادانی فەرمانکەرو فەرمانبەرانی تاوانەکەو بەردەوام کردنی ھەوڵی زانستیانەی ئەو شەھیدە لە تەواوی ئەو بەشانەی کە ئەو شەھیدە ئازیزە چالاکیی تیادا گێڕاون،ر جەختیان فەرمووە.

لەم دیدارەدا بەرگێک قورئان لە لایەن ویلایەتییەوە بە خەڵاتی بنەماڵەی شەھید فەخری زادە کراو ھاوژین و منداڵەکانی ئەو شەھیدە پایەبەرزە ستایشی ھاودەردی دەربڕین و دڵسۆزی نواندنی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سڵاوگەیاندنی بەڕێزیانیان کرد.

سەرپەیڤ