ئێران دوھەمین دەروازەی سنووری لە گەڵ پاکستان دەکاتەوە
کانونی یهکهم 19, 2020 09:53 Asia/Tehran
دەروازەی سنووریی ریمدان - گەبد ، وەک دوھەمین دەروازەی سنووریی فەرمی نێوان ئێران وپاکستان ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات دەکرێتەوە .
کرانەوەی ئەم دەروازە سنووریە دەبێتە ھۆی وەڕمین کەوتنی ئابووریی نێوان ئێران و پاکستان و زیادبوونی ھاتوچۆ کە ئەوەش دەبێتە مایەی بەھێزبوونی پێوەندیی دوو وڵات و بەدیھاتنی دەرفەتی کار .
ئێران 909 کیلومەتر سنووری ھاوبەشی لە گەڵ پاکستان ھەیە و زۆربەی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لە ڕێگەی زەوینی دەکرێ .
ئێران و پاکستان بە نیازن ئاستی ئاڵووێری تیجاری نێوان خۆیان بۆ 5 ملیار دۆڵار بەرز بکەنەوە .