زەریف لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە کریستیانەکانی ڕۆژھەڵاتی گۆی زەوی پیرۆز کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە کریستیانەکانی ڕۆزھەڵاتی گۆی زەوی پیرۆز کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا بۆ کریستیانەکانی ڕۆزھەڵاتی گۆی زەوی، وێڕای پیرۆز کردنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)، نووسی: ئەم ڕۆژە لە تەواوی کریستیانە ڕەسەنەکانی ڕۆژھەڵاتی گۆی زەوی بەتایبەت ئەوانەی کە لە مرۆڤایەتی و سەرزەوین دا ھەرلەکاتی ھەڵھاتنی ھەتاوی کلتوورو مێژووەوە لەگەڵ ئێمەدا ھاوبەش بوونەو ئەوانەش کە لە ئاراستەی مانەوەیان لە دراوسێتی و پاڵ دەستماندا و ھەروەھا ھاوژینی لەگەڵیاندا لە ناوچەکە بەختکاریمان بۆ کردوون، پیرۆز دەکەم.
زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، بەھیواین ساڵی تازە ساڵێکی ئاوێتەی خێرخوازی و حەق خوازی و ڕەوایەتی بێت.
ڕۆژی پێنج شەممەش ھەر وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە تەواوی کریستیانەکانی جیھان پیرۆز کردبوو.
ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.