کرانەوەی سنووری باشماخ
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند بەگوێری بڕیاری وزەارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ئێران، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ هەڵگیرا و هاتوچۆ ئاسایی بوویەوە.
ڕۆژی شەمە 26ی کانوونی یەکەمی 2020 بەرامبەر بە 6ی بەفرانباری 1399 فەرید حەقپەنا بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند بە دەستپێشخەریی کونسوڵخانەی ئێران و لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ هەڵگیرا و هاووڵاتییان دەتوانن لەو سنوورەوە هاتوچۆ بکەن.
حەقپەنا گوتیشی : بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانییەوە دەرکرابوو و هاووڵاتییانی ئێران نەیاندەتوانی سەردانی هەرێم بکەن و هەروەها هاووڵاتی و گەشتیاری عێراقی نەیدەتوانی بۆ ئێران گەشت بکات. ئێستا بڕیارەکە هەڵگیراوە و هاتوچۆ ئاسایی بۆتەوە.
حەقپەنا گوتیشی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بە مەرجی تەسلیم کردنی تێستی کۆرۆنا و بە ڕچاوکردنی ڕێنمایی تەندروستییەکان بە وەک ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسایی بۆتەوە.