کانونی یه‌که‌م 29, 2020 07:13 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ وەزیری وزەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

«ڕەزا ئەردەکانیان»وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئابووری سەردانی بەغدای پێتەختی عێراق دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەزا ئەردەکانیان» سەرۆکی لایەنی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق لەم سەردانەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی سەبارەت بە بواری بەرپاکردنی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات کە لەم مانگەدا بە میوانداریی ئێران بەڕێوە دەچێت، وتووێژ دەکەن.

ھەروەھا لەم سەردانەدا، وەزیری وزەی ئێران و شاندە ئابوورییەکەی یاوەری لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی سەربارەت بە بارستایی و ڕێگاکانی گەشەی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان تاران و بەغدا وتووێژ دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ