کانونی یه‌که‌م 29, 2020 23:33 Asia/Tehran
  • ڕەبیعی: لە بەرامبەر وەھمی ئەمریکادا بەرپرس نین

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: لە بەرامبەر وەھمی ئەمریکادا کە بەس بەکاری ناوخۆی ئەو وڵاتە دێت و ئامانجەکەی چەواشەکردنی بیروڕای خەڵکە لەمەڕ شکست ھێنانەکانی ترەمپ، بەرپرس نین.

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی بانگەشەکانی ترەمپ دژی ئێران، وتیشی: ئێمە بەرلەمەش ھەر چەشنە سەرەڕۆییەکمان لە عێراق و وڵاتانی دیکەدا ئیدانە کردووەو ئەمڕۆش پێداگریی لە سەر دەکەینەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتیشی: ڕێزنان لە دەستەڵاتی سەربەخۆی درزاوسێکان بە تایبەت عێراق و پاوەجێیی لەم وڵاتە کاری لەپێشینەمانەو ھەر ھەنگاوێک کە بە پێچەوانەی خواستی دەوڵەت و جەماوەری عێراق بێت، داکۆکیی لێ ناکەین.

ڕەبیعی وتیشی: ئێمە لەمەڕ ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تێکدەرانەو ورووژێنەر بۆ زڕاندنی ناوی ئێران ڕاستەوخۆ ئەو ڕژێمانەی ناوچەکەو دەست و پێوەندەکانیان لبە بەرپرس دەزانین. 

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتیشی: ئێمە وێڕای پاراستنی وریایی لە بارەی کەڵکاژۆیی بڕێک لە ناحەزان و شەڕفرۆشانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە سەر ئامادە بوونمان بۆ بەرەڤانی کردن و پاراستنی ئاسایشت، بەرژەوەندی و گیانی شارومەندان و قەڵەمڕەوی دەستەڵاتی خۆمان پێ دادەگرین و وشداریی پێویستیشمان بە لایەنەکانی مەبەست داوە.

سەرپەیڤ