کانونی یه‌که‌م 30, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • ئەردەکانیان باسی وەرگرتنەوەی بەشێک لە قەرزەکانی ئێران لە عێراقی کردووە لە پەیوەندی لەگەڵ ناردەی کارەباو گاز بۆ ئەو وڵاتە

وەزیری وزەی ئێران باسی وەرگرتنەوەی بەشێک لە قەرزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقی کردووە لە پەیوەندی لەگەڵ ناردەی کارەباو گاز بۆ ئەو وڵاتە.

«ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی دەوڵەت لە وەڵامی پرسیارێکی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» لە بارەی ڕێککەوتنی تازەی ئێران و عێراق لە بواری ناردەی کارەباو گاز وتیشی: لە دانوستانەکانمان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی لە سەر کرانەوەی ھەژماری یۆرۆیی و پاشەکەوتی داراییەکانی ئێران بە یۆرۆ ڕێککەوتن کرا.

«ئەردەکانیان» ھەروەھا باسی بەڕێوە چوونی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابووریەکانی نێوان ئێران و عێراقی کرد بە میوانداریی تاران بە بەشداریی کەرتە دەوڵەتی و تایبەتییەکانی ھەردووک وڵات دوای شەش ساڵ لە داھاتوویەکی نزیک دا.

وەزیری وزەی ئێران لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی نوێنەرانی وەزارەتخانەکانی جیھادی کشت و کاڵ، پیشەسازی و کانزاو بازرگانی، نەوت و وزە، بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی کاروباری پەیوەست بە پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ عێراق و وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ئێران ئەو وڵاتەی بەسەر کردەوە.

 

سەرپەیڤ