کانونی یه‌که‌م 31, 2020 09:54 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەورووپییەکان پێناوداری سەردار سولەیمانین؟

وتەبێژی بنکەی جەماوەریی ساڵگەری سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» ڕایگەیاند: ئەگەر بوێرییەکانی ئەم شەھیدە پایەبەرزە نەبایە، جیا لە شارو پێتەختەکانی ئەورووپا، تەنانەت بست بە بستی ئەمریکاش دەکەوتە بەر شاڵاوەکانی داعش.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتەبێژی بنکەی جەماوەریی ساڵگەری سەرداری  سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» شەوی پێنج شەممە لە بەرنامەیەکی تایبەتی لە کەناڵی «خەبەر»ی ئێران ڕایگەیاند: لە دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی پێی وتوون کە دەبێ میدالیا بە ژەنراڵ «سولەیمانی» بدەن، چونکو ئەگەر بوێرییەکانی ئەو نەبایە ئەمریکاو ئەورووپاش دەکەوتنە بەر ھێرشی داعش.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە بارەی بەدواداچوونی دادەڤانی بۆ فەرماندەران و ھۆکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانیش ڕایگەیاند: ھەموو بارستاییەکی دادەڤانی کۆکرایەوەو لێژنەی تەکنیکی و مافەوانی پێک ھات و بەڵگەکان بە وردی و شی کردنەوەی وردیات بۆ دەرکرانی سکاڵای بەبڕشتانەو پەژیوان کەر بۆ فەرماندەران و ھۆکارانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە پێکھاتووەو بەم زووانە سکاڵایان بۆ دەر دەکرێت.

 

سەرپەیڤ