ڕۆحانی:دوژمن لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بە دڵنیاییەوە زیان دەبینێ
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ڕێبازو قوتابخانەی سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» کە ھەمان قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) و قوتابخانەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە، بۆ ھەمیشە بەردەوام دەبێت.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی خستنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی وەزارتی وزە، وێڕای ڕێزگرتن لەیادوبیرەوەریەکانی سەرداری سپەھبۆدی شەھید«قاسم سولەیمانی» وتیشی: بە دڵنیایەوە دوژمن لە تیرۆری دڕندانەی سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی زیان دەبینێ و با بزانێ خەڵک و لاوانی ئێران و ناوچەکە خۆڕاگرترو بە ھیوایەکی زیاترەوە لە ئاراستەی بەرخۆدان و سەربەخۆیی ناوچەکە ڕادەوەستن.
سەرۆک کۆمارڕی ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھەتا ئەو ڕۆژەی کە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بن، ڕۆژئاوای ئاسیا ئاسایشتی نابێت و گەلانی ناوچەکە بەم رووانە تاونکاران و دەست درێژکاران لە ناوچەکە وەدەر دەنێن.
سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.