زەریف بۆ ترەمپ : وریا بە لە داوی ئیسراییل نەکەوی
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وشداریدانی جددی بە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە : ھەر جۆرە یاری کردنێک بە ئاگر وڵامی بەرامبەری جددی بەدواوە دەبێ.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە لە توویتێک دا نووسی : زانیاریە نوێکان لە عێراق باس لەوە دەکەن ھۆکارانی شەڕاشۆی ئیسراییل خەریکی پیلانگێڕی بۆ پەلامار بۆسەر ئەمریکیەکانن تا ترەمپی لە حاڵی رۆیشتن بە بیانوویەکی ساختە لە شەڕەوە بگلێنن .
زەریف روو لە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە : ترەمپ ؟ وریای داوەکە بە . ھەر جۆرە یاری کردنێک بە ئاگر وڵامی بەرامبەری جددی بەدواوە دەبێ بە تایبەت لە دژی ھەمان برادەرانی خۆشەویستت .
محەمەد جەواد زەریف رۆژی پێنجشەممەش لە کاردانەوە بە جوڵەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس نوسی : ئێران بە دوای شەڕەوە نیە بەڵام بۆ بەرگری لە خەڵک و ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی سێ و دوو ناکات .