کانونی دوھەم 12, 2021 14:39 Asia/Tehran
  • ئەردەکانیان: ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق دەگاتە پتر ٢٠ ملیارد دۆلار

وەزیری وزەی ئێران باسی ھەوڵی تاران و بەغدای کرد بۆ گەیاندنی ئاشتی ئاڵووێری بازرگانیی دوولایەنە بۆ پتر لە ٢٠ملیارد دۆلار لە ساڵ دا.

«ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بازرگانیی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق لە سەر ھەڵگیرانی لەمپەرگەلێکی وەک پرسی گومرگ، نرخنامەی ئەوبەر و ھەنگاوی ھاوچەشنی دیکە بۆ گەییشتن ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی پتر لە بیست ملیارد دۆلار لە ساڵ دا پێداگری کرا.

ئەردەکانیان وتیشی: ئەم ئامانجە، پێویستمەندی کردنەوەی دەستی کەرتی تایبەتیی ئێران و عێراقە و ئاوەڵا کردنی ڕێگاکان، ھەڵگرتنی لەمپەرەکان، پێکھێنانی سندوقێکی ھاوبەشی سەرمایەدانان لە بواری چالاکی و نەھێشتنی ئەو بەربەستانەیە کە لە سەر ڕێگای گواستنەوە، پێوەرو ستاندارد، پرسی گوکرگ و نرخنامە و بابەتگەلێکی لەم چەشنە قوت بوونەتەوە.

چوارەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئابووری و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە ئامادە بوونی «ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران و «عەلا ئەحمەد جەبوری» وەزیری بازرگانیی عێراق لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تاراندا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ