کانونی دوھەم 12, 2021 19:51 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ھەرچەشنە ھەڵەیەکی دوژمن لەگەڵ وەڵامێکی دەمکوتکەرانەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕوو لە دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ھەڵە بکەن لەگەڵ وەڵامی دەمکوتکەرانەی ھێزە چەکدارەکانی ئێراندا بەرەوڕوو دەبنەوە.

ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی چلەی شەھید بوونی «موحسین فەخری زادە» زانای ھەڵکەوتەی پیشەسازیی بەرەڤانی و ناڤۆکیی ئێران لە تاراندا، وتی: ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە ئاسایشتی وڵات و ناوچەکە کە بابەتێکی پێکەوە گرێدراون، لەسەر ھەست و ئامادەن و لە بەرامبەر ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک دا لێبڕاوانە دەوەستن.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمن نەیتوانی  ھیچ تەگەرەیەک لە کاروباری زانستیی شەھید «موحسین فەخری زادە» دروست کات، وتیشی : ئەو کەسەی کە جێگای زانا شەھیدەکەی گرتووەتەوە بەوپەڕی ھێزەوە کارەکەی بەردەوام دەکات.

بە قسەی سەرتیپ«حااتەمی» دەوڵەتی ئێران لەسەدا ٢٥٠ بوجەی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی زیاد کردووەو مەجلیسی شورای ئیسلامیش بەدووی کاروبارێکی بەبڕشتانەیە بۆ ھێزمەند کردنی ئەم ڕێکخراوەیە.

سەرپەیڤ