کانونی دوھەم 18, 2021 00:32 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران لە تێکشکاندنی دەستدرێژکاران سێ و دوو ناکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھۆشداریدان لە بارەی ھەنگاوە دژبەریەکانی ئەمریکا لە ناوچەی روژاوای ئاسیا جەختی کردەوە ، ئێران لە تێکشکاندنی دەستدرێژکاران سێ و دوو ناکات.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، محەمەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لە سەر توویتەر لە کاردانەوە بە سوڕانەوەی بۆمبھاوێژە ئەمریکیەکان بەسەر ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ، روو لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا نووسی : ئەگەر سووڕانەوەی بۆمبھاوێژەکانی  B-52H بۆ ترساندن یان ھۆشداریدان بە ئێرانە ، دەبوایە ئەو ملیاردان دۆڵارە بۆ تەندروستیی باجدەرانی خۆی خەرج بکات .

زەریف گوتیشی ، لە کاتێک دا کە ئێران لە 200 ساڵی رابردوودا ھیچ شەڕێکی دەسپت پێنەکردووە بەڵام لە تێکشاندنی دەستدرێژکاران سێ و دوو ناکات . 

زەریف روو لە ترامپ گوتی : لەمبارەوە لە ھاوڕێ نزیکەکانت کە داکۆکیان لە سەدام دەکرد ، پرسیار بکە . 

سەرپەیڤ