کانونی دوھەم 21, 2021 20:56 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی بەغدا ،، ئێران ئامادەی پەرە پێ دانی ئاستی یارمەتی دانی عێراقە بێ خەباتی دژی تیرۆریزم

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕوودانی دوو ھێرشی تیرۆریستیی لە پێتەختی عێراق دا کە شەھیدو بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی عێراقی لێ کەوتەوە، شەرمەزار کرد.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، ئەم کارەساتە دڵتەزێنەی لە دەوڵەت و گەلی عێراق سەرەخۆشی کردو بۆ ڕۆحیانەتی شەھیدانی کارەساتەکە ئاواتی پلەوپایەی بەرزی مەعنەوی و بۆ بریندارانیش ھیوای چاک بوونەوەی خێرای خواست.

«خەتیب زادە» وتیشی: تیرۆریستی تەکفیری لە پاش گیان گرتنەوەی، لە ئێستا ھەمیسان عێراقی کردووەتە ئامانج و بە نیازە ھەتا ئەھوەنی و سەقامی ئەم وڵاتە تێک دات و بیانوویەک بۆ مانەوەی بیانییەکان خۆش کات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داکۆکی کردن لە ھەنگاوەکانی دەوڵەت و دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق لەمەڕ چەسپاندنی ئاسایشت و قۆڵبەست کردن و سزادانی فەرماندەرو فەرمانبەرانی ئەنجام دەری ھێزرشەکان و خاشەبڕکردنی ھزری تەکفیری، پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ڕابردوو ئامادەیە ھەرچەشنە یارمەتییەک لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی پێشکەشی برایانی عێراقی بکات.

«خالید مەحنا» وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە بارەی وردیاتی ھەردووک ھێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدا، ڕایگەیاندووە: تیرۆریستەکەی یەکەم کە پشتێنی تەقاندنەوەی پێ بوو وای نواند کە نەخۆشەو کاتێک خەڵک بۆ یارمەتی دانی لە دەوری خڕبوونەوە خۆی پیادا تەقاندنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق وتیشی: دووھەمین تیرۆریستیش بە مەودایەکی کەم، کاتێک کە خەڵک بۆ گواستنەوەی برینداران کۆبوونەوە، پشتێنی تەقەمەنییەکانی خۆی تەقاندەوە.

سەرپەیڤ