کانونی دوھەم 26, 2021 13:05 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: تەرمی پێنج کۆڵبەرە ون بووەکە لە سنووری تورکیا دۆزرایەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تەرمی پێنج کۆڵبەرە ون بووەکەی ئێران لە سنووری تورکیا دۆزرایەوە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران لە بارەی پێ و شوێنگرتنی ڕەوشتی شارومەندە ونبووەکانی ئێران لە سنووری تورکیا وتیشی: بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە داخەوە پێنج کەس کە گیرۆدەی ھەرەس ھاتبوون گیانیان لە دەست داوە. ھەڵبەت تەرمەکانیان دۆزراوەتەوەو دوای ھاواھەنگیی ئاسایی دەگوازرێنەوە بۆ وڵات.

«سەعید خەتیب زادە» وتیشی: بە پێی ئەو وردیاتەکەی لە فەرمانگەکانی ھاوپەیوەندەوە دەستمان کەوتووە، دوابەدوای ھاتنی ھەرەس و ڕنووەبەفرو ون بوونی پێنج کەس لە کۆڵبەرانی ئێرانی لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا، وەزارەتی دەرەوە ھاوکات لەگەڵ پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیداری سەرکونسولی وڵاتەکەمان لە «ئەرزەڕووم»و بەدواداچوونی بنکەی قەیرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا،ھەروەھا ناردنی دوو یادداشت بۆ کاربەدەستانی تورکیا لە لایەن باڵوێزخانەکەمان لە ئانکارا بۆ وەزارەتی دەرەوەو فەرمانگەی گشتیی کونسولی بۆ باڵوێزرخانەی تورکیا لە تاران، داخوازیی چوونی گروپی پشکنینی مانگی سووری ئێران بۆ شوێنی ڕووداوەکە قەبووڵ کراو لە ئەنجام دا بە ھاریکاریی ھێزەکانی تورکیا لەگەڵ گروپە ناردراوەکەی مانگی سووری ئێران ، تەرمی ئەو ئازیرانەمان دۆزرایەوە کە بڕیارە ئەو ھاوکارییانەی تورکیا ھەتا گوێزرانەوەی تەرمەکان بۆ وڵلاتیش بەردەوام بێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتیشی: بەرپرسانی سەرسنوور بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە شارومەندانی وڵاتەکەمان خۆیان لە قەرەی پەڕینەوەی بێ مۆڵەت لە سنوورەکان نەدەن ھەتا بە سەرنجدانی دۆخی ناوچەکە توشی ئاوا کارەساتێکی تاڵ و دڵتەزێن نەبن.

«خەتیب زادە» لە کۆتایی دا سوپاسی ھاریکاریی کاربەدەستانی سنوورپارێزو مانگی سووری تورکیای کرد لە ئاراستەی ڕوون بوونەوەی چارەنووسی ئەو پێنج کۆڵبەرەی ئێران. 

سەرپەیڤ