ئێران : رێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی دووبارە ھەڵناگرێ
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : رێککەوتنی ناڤۆکی ، رێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتیە کە بە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش پشتڕاستکراوەتەوە و چەسپاوە و بە ھیچ جۆر دانوستانی دوبارە ھەڵناگرێ و لایەنەکانیشی دیار و نەگۆڕن .
سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە و بە ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتیشی : ئەمریکا لەم رێککەوتنە کشاوەتەوە و ئەوروپا لە پاراستنی دا بێ توانا بووە و ئەگەر ویستی ژیاندنەوە و پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ھەیە ، رێگاکەی ھاسانە ، ئەمریکا بگەڕێتەوە رێککەوتنەکە و ھەموو بایکۆتەکان ھەڵگرێ .
وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران بە ئاماژە بە فرۆشی زۆری چەکەمەنیی فەڕەنسی بە وڵاتانی لێواری کەنداوی فارسیش گوتی : ئەم چەکوچۆڵانە ھۆکاری سەرەکیی بێ سەقامیی لە ناوچەی کەنداوی فارسن و بێ راگرتنی لافاوی ھەناردەی چەکەمەنیی فەرەنسە ، بریتانیا ، ئەمریکا و ئەوانی تر ، ناکرێ چاوەڕوانی سەقام و ئارامیی لە ناوچەکەدابین .
مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵنێران لە پاریس ، خوازیاری ئامادەبوونی ھەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە لەوان عەرەبستان لە دانوستانی ئەگەریی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بوو .