شوبات 01, 2021 13:49 Asia/Tehran
  • ئێران : لە گەڵ واشنگتۆن دانوستانی دوو قۆڵیمان نابێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئێران لە گەڵ ئەمریکا دانوستان ناکات .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئێمە چاوەڕوانی هەوڵەکانی ئەمریکا واتا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانین کە ترامپ بەسەر ئێراندا سەپاندوویە. ئەو هەوڵە ئەبێ کردەیی بێت و سەرمایەی گەلی ئێمە ئەبێ بگەڕێتەوە تا بتوانین بە بێ لەمپەر نەوت بفرۆشین. ئەوان بە واژۆیەک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چوونە دەرەوە بەڵام بە واژۆیەک ناتوانن بگەڕێنەوە  ڕێککەوتنەکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: چەندین جار ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە کە دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا نە پێویستە و نە دەشیکەین. ئەمریکا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی و ئەوەش پێویستی بە دانوستان نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی : لە  گەشتی ناوچەیی وەزیری دەرەوە لەم چەند ڕۆژەی دوایی دەسکەوتی باشمان هەبوو، بەتایبەت ئەوەی کە لە سەفەر بۆ مسکۆ، ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری لە بواری ئاسایشی هەواڵگری و ئاسایشی سایبری ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەردانی شاندی گرووپی تالیبان بۆ ئێران و هۆکاری ئەو سەفەرە بۆ تارانیش، وتی: گرووپی تالیبان بەشێک لە ڕاستییەکانی ئەفغانستانە. ئەوان چەند نووسینگەیان لە چەند وڵات هەیە و لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە دانوستانی ڕاستەوخۆیان هەیە و ئەو سەفەرە بۆ ئێرانیش بە هەماهەنگی حکومە ئەفغانستانە و لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی نێوان دەوڵەتی ئەو وڵاتە و ئەو گرووپە ئەنجام درا.ناوبراو

سەرپەیڤ