شوبات 04, 2021 21:22 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ دەستپێکێکی باش نییە بۆ دەوڵەتی بایدێن

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی لە لایەن ئەمریکاوە بە دەستپێکێکی باش بۆ دەوڵەتەکەی بایدێن نەزانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە لەتوییتێکدا نووسی: دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بانگەشەی پشتگری لە چەندلایەنەخوازی دەکات، کەچی لەبەر ڕەت کرانەوەی سکاڵاکەی لە دیوانی نێونەتەوەیی لاھە سەبارەت بە شیوا نەبوونی ئەم دیوانە بۆ ڕاگەییشتن بە دۆسیەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ھەست بە ھیوا بڕاوی دەکات.

وتیشی: ئەمریکا ھەروا بە سزای نایاسایی دژی ئێران،  بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێشێل دەکات و دیارە ئەمەش  دەستپێکێکی باش نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە باسی دەرچوونی دەنگی دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی کرد لە بارەی شیاو بوونی ئەم بنکەیە بۆ ڕاگەییشتن بە دۆسیەی پێشێلکرانی «پەیمانی دۆستایەتیی١٩٥٥» لە لاھەداو وتی: دیوان وێڕای ڕەتکردنەوەی تانە بەراییەکانی ئەمریکا، خۆی بە شیاوی ڕاگەییشتن بە سکاڵاکەی دژی دەوڵەتی ئەمریکا زانی وئابەمجۆرە دۆسیەکە دەگاتە قۆناغی ڕاگەییشتن بە ناوەڕۆکەکەی دا.

سەرپەیڤ