شوبات 09, 2021 01:39 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و بەڵێنەکانی ڕاپەڕێنێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا جەختی کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ بیگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەڵێتەکانیشی ڕاپەڕێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی سێ شەممە لە توییتەکەی دا ئەوەشی نووسی: ئەوە ئەمریکا بوو کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوەو پێشێلی کرد و ھەر بۆیە ئەمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە دەبێ بگەڕێتەوەو بەڵێنەکانی ڕاپەڕێنێ.

نووسیشی: بایدێن دەبێ ھەڵبژێرێت، یان لە سیاسەتە ھەرەس ھاتووەکانی تزەمپ خۆی دوور خاتەوە، یان ئەوەی کە لە سەر کەلاکی سیاسەتە ھەرەس ھاتووەکانی دەوڵەتی پێشوو بناغەی سیاسەتەکانی خۆی ڕۆ بنێتو

زەریف وتیشی: دیارە پێداگرتن لە سەر شکستەکانی ترەمپ شکستی زیاتریشی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ