شوبات 10, 2021 13:37 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەرھەمی خەباتێکی ماندوویی نەناسانە بوو لە ئاراستەی سەربەخۆیی و کەرامەت دا

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: شۆڕشی ئیسلامی بەرھەمی خەباتێکی ماندوویی نەناسانە بوو لە ئاراستەی سەربەخۆیی و کەرامەت دا.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی چوارشەممە لە شاڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر نووسی: بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەستکەوتی گەورە مسۆگەر کراوە و ھەتا وەڕدی ھاتنی ئیدەئاڵەکانیش ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕێزی گرت لەو کەسانەش کە لە پێناوی پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی گیانی خۆیانیان بەخت کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).

سەرپەیڤ