شوبات 11, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

ھاوکات لەگەڵ دەستپێکی چل و سێھەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، مەشقی زەوینیی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٦»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.

سەردار «موحەممەد پاکپور» فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەم مەشقە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی بەرچاوو مەیدانیی دوایین دەستھاتەکان ، توانایی و لێکدانەوەی بارستایی تازەی ئۆپراسیۆنی و پێوانی ھێزی ھەڵمەت یزدنی بەشێک لە دوایین کەرەستە جەنگی و بەرگریکارانەکانی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە نێو تیپ و یەکە جۆربەجۆرە خۆفڕی، ئاسمانی، زرێدار، تەکاوەر، ھێزی تایبەتی و تۆپخانەیی بەرپا دەکرێت.

فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی:ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پاڵ ئەرکە گرینگەکانی دابین کردنی ئاسایشتی باکووری ڕۆژئاوای وڵات، ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی ئێران، ئامادەیی تەواویشی ھەیە بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکی شیمانەیی.

سەرپەیڤ