شوبات 12, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی مەشقی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٦ی ھێزی زەوینیی سپای پاسداران

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆتایی مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص) پێی داگرت کە، ھێزی زەوینیی سپای پاسداران ئەوەی دەرخست کە لەسەر ھەست و گەشەدارو ڕوو لە پێشە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» لە کۆتایی مەشقی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٦ی ھێزی زەوینیی سپای پاسداران کە لە سەرەتاکانی ئەمڕۆ ھەینی لە ناوچەی گشتیی باشووری ڕۆژئاوای وڵات کۆتایی پێ ھات، لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم مەشقە لە ھێزمەندانە ترین و ڕێک و پێک ترین مەشقەکان بووە لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژانەو ھەروەھا شەوبگیر کردندا، وتیشی: ئەم مەشقە ئێمەی گەڕاندەوە بۆ شەوەکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز، کەربەلای ٥، وەلفەجری ٨ ، فەتحولموبین، بەیتولموقەددەس و تەریقولقودس.

 فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ستایش کردنی فەرماندەران، خەباتکارانی بەشداری مەشقەکەو خەڵکی تێگەییشتوو، بڕوادارو شۆڕشگێڕی ناوچەکە، پێی داگرت:گیانی  دەستەڵات ، بەرەڤانی، بەرخۆدان و ھەڵمەتی سەر دوژمن بە تەواوی زیندووەو ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەی دەرخست کە لە سەرھەست و گەشەدارو ڕوولەپێش  ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

سەرپەیڤ