خەتیب زادە: پاڵ دانی ڕووداوەکەی ھەولێر بە ئێرانەوە جێگای گومانەو ئیدانە دەکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە سەرنجدانی ھەواڵە بڵاو کراوەکان لە میدیاکانی بیانییەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی سێ شەممەی ھەولێرو ھێندێک چاوەڕای جێگای گومان لەم پەیوەندییەدا، ڕایگەیاند: وێڕای ئەوەی کە بە توندی ئەو چاوڕایانە ڕەت دەکرێنەوە، پەلەقاژەی جێگای گومانیش بۆ پاڵ دانی بە ئێرانەوە بە توندی شەرمەزارو ئیدانە دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «سەعید خەتیب زادە» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئێران سەقام و ئاسایشتی عێراقی بۆ ناوچەکەو دراوسێکان بە گرینگ و ھەستیار دەزانێ و ھەر ھەنگاوێکیش کە ڕێکمەندی و ئۆقرەیی ئەو وڵاتە تێک بدات، بە ڕەت کراوە دەزانێت.
ناوبراو وێڕای بە جێگای گومان زانینی ئەو جۆرە ھەنگاوانە، داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە لە بارەی بەدواداچوون و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ھۆکارانی ئەو تاوانکارییە فەرمانی پێویست دەرکات.