شوبات 23, 2021 18:52 Asia/Tehran
  • زەریف: یاسای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ  ڕاپەڕێندرا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت، یاسای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ۆ ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ ڕاپەڕێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە بارەی ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیەوە سەبارەت بە ڕاگیرانی ڕاپەڕاندنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ وتی: بە شێوەی فەرمی بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕاگەیەندرابوو کە لە سەرلەبەیانیی ٢٣ی فڤریەەوە یاسای مەجلیس لەم بارەیەوە ڕاپەڕێندراوە.

زەریف وتیشی: ھەر لەبەر ئەمە ڕاپەڕاندنی ئەم یاسایە لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەستی پێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی سەردانەکەی «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تارانیش وتی: لەم بارەیەوە بە ھێندێک ڕێککەوتن گەییشتووین و بنەمای ئەم ڕێککەوتنەش لە سەر ئەمەیە کە ئەو شریتانەی کە لە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران تۆمار دەکرا لەمەو لا ڕادەگیردرێت و نادری بە ئاژانس، ھەڵبەت دیارە ڕاپەڕاندنی پادمان ھەروا بەردەوام دەبێت.

زەریف پێی داگرت: پادمان بەڵێنی ئێرانەو پەسەندکراوەکەی ئەم دواییەی مەجلیسیش ماوەی ھاوکاریی زیاتر لە پادمان بە ئێران نادات.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەورووپییەکان بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی دەکەن بەڵێنەکانی لە بارەی بەرجامەوە ڕانەپەڕاند، وتیشی: ئەورووپییەکان بەرجامیان واژۆ کرد، بەڵام تەواوی کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە ئێران ڕۆییشتن و دەوڵەتەکانی ئەورووپا ھیچ داکۆکییەکیان لە کۆمپانیاکانی ئەورووپا نەکردو بەڵێنەکانیان پێشێل کرد.

زەریف لە بارەی پێشنیاری لایەنەکانی ئەورووپی بۆ ئامادە بوونی ئەورووپا وەکو میوان لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش و لێکدانەوەی بەرجام وتی: کۆبوونەوەی فەرمیمان لەگەڵ ئەمریکادا نابێ چونکو ئەمریکا ئەندامی بەرجام نییە.

 

 

سەرپەیڤ