شوبات 24, 2021 04:57 Asia/Tehran
  • سەردار ئەشتەری: دەوڵەتی تازەی ئەمریکاش ھەر بە ئاراستەی دەوڵەتەکانی پێشووی کۆشکی سپی دەڕوات

فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت:تەواوی سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی کۆشکی سپی لە دەوڵەتی تازەی ئەمریکاش دا پێ و شوێن دەگیردرێت.

سەرداری سەرتیپی پاسدار«حسەین ئەشتەری» فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی سێ شەممە وتی:  دەوڵەتی تازەی ئەمریکاش ھەمان ئامانجە چەندین ساڵەکەی کۆشکی سپی  پێ و شوێن دەگرێت و بەدووی کنەو شەڕی نەرم و شەڕی بریکارانەن لە ناوچەکەداو نایانەوێت ئێران ببێتە ھێزی یەکەمی ناوچەکە.

سەردار ئەشتەری لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی ھاتنی «کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی داخوازییە مافەوانییەکانی بەرەڤانیی پیرۆز»، وێڕای ئاماژە کردن بە تائانکارییەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز، وتیشی: بە مەبەستی ڕوخاندنی حکومەتی تازە پێڕەوکانی ئێران، سەرکردەی نیفاقیان کردە ھاوپەیمانی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق.

سەردار ئەشتەری وتیشی: ١٧ ھەزار شەھیدی تیرۆرمان ھەبووە.

فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ھەروەھا وتی: ئەمریکییەکان ھەر لە سەر ئەم بنەمایە سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، باشترین داکۆکیکاری چەوساوەکانی جیھانیان شەھید کرد.

کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی داخوازییە مافەوانییەکانی بەرەڤانیی پیرۆز، ڕۆژی سێ شەممە لە مۆزەخانەی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانیی پیرۆز بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ