شوبات 24, 2021 08:59 Asia/Tehran
  • هاتوچووی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخەوە ڕاگیرا

بەڕێوەبەری گومرکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند: سنووری باشماخی مەریوان لە 6 ی ڕەشەمە تا 20 ڕەشەمە دادەخرێت و هاتووچۆ قەدەغەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا باسی داخرانی سنووری باشماخی مەریوانی کرد بۆ ماوەی دوو حەوتە بە بۆنەی تەشەنەی کۆرۆنا و وتی: لە حەوتەی ڕابردووشەوە تیمێکی تەندروستی لەم سنوورە جێگیر بوون و پاش تاقیکاری و بە مەرجی نەرێنی بوونی تاقیکاری،رێگای هاتنیان پێ ئەدرا.

ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: هاوردە و بردەی کەلوپەل بە لەبەرچاو گرتنی  خاڵە تەندروستییەکان لەم سنوورەوە درێژەی دەبێت بەڵام هاتنی ئوتومبیلەکان بۆ ناو وڵات قەدەغەیە و تەنیا کەلوپەلەکەیان لێ وەردەگیردرێت.

سەرپەیڤ