ئادار 07, 2021 20:27 Asia/Tehran
  • نازەنین زاغەری ئازاد کرا

پارێزەری نازەنین زاغەری تاوانباری ئێرانی - بریتانی رایگەیاند ، بەرپارێزەکەی ئازاد کراوە .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس ، حوجەت کرمانی پارێزەری نازەنین زاغەری گوتی : بەرپارێزەکەی سزای پێشووی کە ھەیبوو ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی ھات و پێبەندەکەی لێکرایەوە . 

گوتیشی : نازەنین زاغەری ماوەی یەک ساڵ بە پێبەند لە دەرەوە بوو کە ئەمڕۆ کرایەوە . 

کرمانی گوتیشی : کاری راگەیشتن بە دۆسیەی دوھەمی بەرپارێزەکەم بە تاوانی چالاکی پڕۆپاگەندە لە دژی دەوڵەت 24 ی رەشەمە لە دادگای شۆڕش دیاری کراوە . 

نازەنین زاغەری شارومەندی ئێرانی بەریتانی کە لە ژێر ناوی بەڕێوەبەری پرۆژە لە کۆمپانیای میدیا گشتیەکانی تامسۆن رۆیتێرز چالاکی دەکرد ، سێی نیسانی 2016 لە ئێران گیرا . 

نابراو بە ئەندامەتی لە کۆمپانیاکان و دامەزراوە بیانیەکان لە دیزاین کردن و جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی میدیایی و سایبێری بە بابەتی روخاندنی کۆماری ئیسلامیی بەشداری ھەبووە . 

زاغەری لە دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێران دا 5 ساڵ گیرانی بۆ بڕابووەوە . 

سەرپەیڤ