ئادار 09, 2021 15:37 Asia/Tehran
  • لێدوانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنە بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنە بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە لە ڕێگای میدیاکاتنەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ وتارێک ئاراستە دەکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی پێنج یانزەی مارسی٢٠٢١، ڕێککەوت لەگەڵ ٢٧ی ڕەجەبی ١٤٤٢ بە بۆنەی جێژنی مەبعەسەوە لە ڕێگای میدیاکانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ وترێک ئاراستە دەکات.

ئەم لێدوانە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی تاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەمتڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» یڵاو دەبێتەوە.

جێژنە بیعسەت ئەو ڕۆژەیە کە حەزرەتی موحەممەد(ص) لە تەمەنی چل ساڵان دا لە ئەشکەوتی «حەرا» بە ھۆی حەزرەتی جیرادیل و لە لایەن خوداوەندەوە بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا.

بەڕێزی وەکو دوایین نێردراو لە ڕیزی پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاھی لە ٢٧ی مانگی ڕەجەبی ساڵی چلی «عامولفیل» بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا ھەتا ئەو کۆمەڵگا جاھیلەی کە نوقمی نەزانی و ڕەوشت نزمی بوو بەرەو ئاکاری جوان، کەرامەتی مرۆڤی و عیززەتی نەفس بانگێشتن بکات.

سەرپەیڤ