ئادار 11, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • زەریف: ھەنگاوەکانی قەرەبووی ئێران لە چوارچێوەی بەرجام دا بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای فەنلاندیی خۆی پێی داگرت:ھەنگاوەکانی قەرەبووی ئێران لە چوارچێوەی بەرجام دا بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کتاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «پیکا ھاویستۆ» وەزیری دەرەوەی فەنلاند وێڕای وەبیرھێنانەوەی پەیمان شکێنیی ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام و سەپاندنی بایکۆتی ملھوڕانەو نایاسایی بەسەر ئێران و دۆش دامانی ئەورووپاش لەم بوارەدا، جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران ھەتا ساڵێک دوای ئەوەش دانی بەخۆی داگرت و لە ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنەکانی نەکشایەوە.

زەریف لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وتیشی: ھەنگاوەکانی قەرەبووی ئێرانیش ھەر لە چوارچێوەی بەرجام دا بووەو ئامانجەکەشی گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی و پاراستنی بەرجامە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەگەر بێتو ئەمریکا بایکۆتە نایاساییەکانی ھەڵگرێت و بەڵێنەکانی لەبواری ڕێککەوتنی بەرجام دا ڕاپەڕێنێ، ئەوسا ئێرانیش لەو ھەنگاوە قەرەبووانەی کە ھەمووشیان گەڕانەوە ھەڵدەگرن، واز دێنێ.

وەزیری دەرەوەی فەنلاندیش لەم وتووێزەدا لە سەر داکۆکیی ئەم وڵاتە لە بەرجام پێی داگرت. 

سەرپەیڤ