ئادار 11, 2021 11:56 Asia/Tehran
  • کورتەیەک لە وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جێژنی پیرۆزو گەورەی مەبعەسی وەک جێژنی تەواوی دادخوازانی جیھان ناودێری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی جێژنی مەبعەسی  پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا  (ص)ەوە، ئەم جێژنەی لە تەواوی گەلی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی و بیرئازادانی جیھان پیرۆز کردو پێی داگرت کە جێژنی مەبعەس جێژنی تەواوی دادخوازانی جیھانە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  جەختی لەوەش کردەوە کە لە ڕۆژی مەبعەس دا لە وەھا ڕۆژێک دڵی پیرۆزی پێغەمبەری مەزن(ص) بوو بە خەزنەی گرانبایی ترین ئامانەتی ئیلاھی، واتە وەحی ئیلاھی و قورسترین ئەرکی جیھانی بوون، خرایە ئەستۆی ھێزمەندی ئەو حەزرەتە گە ئەویش ئەرکی ڕێشاندانی مرۆڤ بوو ھەتا کۆتایی جیھان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: تەوحیدوتاقانەپەرستی بەس بەم واتایە نییە کە مرۆڤ لە زەینی خۆی دا باوەڕ بھێنێ کە خودا یەکێکەوبەس. بەڵکو تەوحیدو تاقانەپەرستی چەمک و ناوەڕۆکێکی گرینگی ھەیەو ئەویش دەستەڵات و سەروەریی ئیلاھییە.

سەرپەیڤ